4

مەترسی زۆر

4

مەترسی بەرز

4

مەترسی مامناوەند

4

مەترسی کەم

مەترسی کەم
2026/03/27

بەکارهێنانی مۆبایل لە کاتی خەوتندا

بەکارهێنانی مۆبایل پێش خەوتن خەو لەناو دەبات، کاریگەری لەسەر تەندروستی جەستەیی و دەروونی منداڵ هەیە.

چارەسەر:

مۆبایل لە ژووری خەوتن دەربکە. کاتی بێکار (Downtime) لە ڕێکخستنەکاندا دیاری بکە. لانیکەم ١ کاتژمێر پێش خەوتن مۆبایل بەکارنەهێنرێت.

مەترسی کەم
2026/03/27

زۆربوونی کۆمێنتی ناشرین

لە یوتیوب، تیک تۆک، و ئینستاگرامدا، منداڵان ڕووبەڕووی کۆمێنتی ناشرین، ناسێوەر، و ناو لێنان دەبنەوە کە کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی دەروونیان هەیە.

چارەسەر:

منداڵەکەت فێربە کە کۆمێنتی ناشرین بە بێ وەڵام بەجێبهێڵێت و بەستنی یان ڕاپۆرتی بکات. ڕێکخستنی کۆمێنت بخەرە سەر "پشکنین".

مەترسی کەم
2026/03/27

بینینی ناوەڕۆکی نەگونجاو بەپێی تەمەن

منداڵان لە ڕێگای ئەلگۆریتمەکانی سۆشیال میدیا و یوتیوبەوە ڕووبەڕووی ناوەڕۆکی نەشیاو یان نەگونجاو بەپێی تەمەن دەبنەوە

چارەسەر:

فیلتەری ناوەڕۆک لە پلاتفۆرمەکاندا چالاک بکە. بە پێی تەمەن سنووری تەمەنی دیاری بکە. پێکەوە ناوەڕۆک تەماشا بکەن

مەترسی کەم
2026/03/27

خوێندن لەسەر شاشە لە جێگەی کاغەز

توێژینەوەکان دەریانخستووە کە خوێندن لەسەر شاشە بەراورد بە کاغەز، تێگەیشتن کەمترە و کاریگەری لەسەر یادەوەری منداڵ هەیە.

چارەسەر:

خوێندنەوەی کتێبی کاغەزی هاندەر بکە. بۆ خوێندنەوەی درێژخایەن کاغەز باشترە. کتێبخانە لە ماڵەوە دروست بکە